هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد عه‌بدولی حه‌مه جوان، كه له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمی مه‌شقپێكردنی تیپی هونه‌رمه‌ندانه، ده‌ڵێت: ئه‌و پلانه‌ی ئاسۆس هه‌ردی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، دایناوه به سیسته‌می تیپی به‌رشلۆنه‌یه‌و ده‌مێكه به‌سه‌رچووه.
راهێنه‌ری تیپی هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند ووتی"زانیومانه ڕاهێنه‌ری تیپی رۆژنامه‌نوسان، هه‌واداری به‌رشلۆنه‌یه‌و پلانه‌كه‌شی له‌رێگه‌ی سۆزداری بۆ ئه‌و تیپه داڕشتووه، بیریچۆته‌وه كه پلانی به‌رشلۆنه تیكی تاكه‌یه‌و له‌جامی جیهانیدا به‌سه‌رچووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدولی حه‌مه جوان له‌كاتێكدایه، كه وابڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه، كاتژمێر چوار له‌یاریگای یانه‌ی سلێمانی هه‌ردوو تیپی هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان له‌یارییه‌كی خێرخوازیدا كه داهاته‌كه‌ی بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگاله به‌یه‌ك بگه‌ن.
عه‌بدولی حه‌مه جوان ده‌ڵێت" پلانی راهێنه‌ری تیپی رۆژنامه‌نوسان به‌سه‌رچووه‌و چونكه ده‌یه‌وێت به‌پلانی به‌رشلۆنه یارییه‌كه به‌رێوه‌ببات".
وتیشی "ئه‌م تیكی تاكه‌ی ئاسۆس هه‌ردییه ناخوات".
عه‌بدولی حه‌مه جوان داوای له‌هاوڵاتیان كرد كه به‌كڕینی بلیتێك به‌شداربن له‌كۆمه‌ككردن به‌ئاواره‌كانی شه‌نگال و ئاماده‌ی یارییه‌كه بن كه دڵنیام پڕ جێژو ململانێ ده‌بێت.
بلیتی یارییه‌كه له‌ئێستادا له قاوه‌خانه‌ی كلتوری له‌عه‌قاری و كتێبخانه‌ی سلێمانی ده‌ستده‌كه‌وێت.