شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەی شەو کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێم کردووە کۆتایی دێت".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارده‌وه ئەمڕۆ له كاته‌كانی ئێواره‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوەیەکی به‌رچاو نزم دەبنەوە، بە تایبەت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له سه‌نته‌ری حاجی ئۆمه‌ران و ناوچه سنورییه‌كان هه‌یه.
ئەوەشی خستەڕوو، بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كان تاکو كاته‌كانی سبەینێ نیوه‌ڕۆ و له ناوچه شاخاویه‌كانیشدا تاکو كاته‌كانی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت، لە شەویشدا كۆتایی پێدێت و كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە هەرێم کردووە، لە ئاکامیشدا هاوڵاتییەک کە پیشەی شوان بووە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرەی سەر بە قەزای مەخمور گیانی لەدەستدا.