لە ئێران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵكی شاری بۆكان لە سێدارە درا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ كۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی هاوڵاتییەک بە ناوی (سیامەند ئوستوار)، بەندکراوی تەمەن (٤٠) ساڵ و خەڵکی گوندی (دنگوز)ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

رێكخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەندکراوە کە باوکی دوو منداڵ بوە، دوو ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە "تۆمەتی ماددەی هۆشبەر" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. 


PM:08:45:20/11/2023