ئەننتۆنێلا لەسەر جیابوونەوە لە میسی کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا

پەیوەندی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەنتۆنێلا ڕۆکرۆزۆ بە یەکێک لە بەناوبانگترین چیرۆکە خۆشەویستییەکانی جیهانی کەسایەتییە ناودارەکان دادەنرێت، هاوکات بەردەوامترین چیرۆکە بەدرێژایی ١٥ ساڵی هاوسەرگیرییەکەی.


 پەیوەندی مێسی لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەرەکەی لە منداڵییەوە دەستی پێکرد، بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێی و سەرکەوتنی و یەکەم پاڵپشتی، تەنها چیرۆکێکی خۆشەویستی زوو تێپەڕ نەبوو لە یاریگادا، بەڵکو درێژبووەوە بۆ پشتیوانی  بەردەوام بۆ یارمەتیدانی میسی لە ژیانی وەرزشی ئەفسانەییدا لەگەڵ ئەو یانانەی کە یارییان بۆ کردووە، بەناوبانگترینیان بەرشەلۆنە یان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەرجەنتین.


 مێسی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، هەر لە منداڵییەوە ئەنتۆنێلا دەناسێت، ئەو کاتەی لە ئەرجەنتین پێکەوە بوون.

 مێسی ، لە هەموو بۆنەیەکدا ستایشی دەکرد و  هەمیشە لە هەموو بۆنەیەکدا لەگەڵیدا دەردەکەوت، پەیوەندی نێوان مێسی و ئەنتۆنێلا گەشەی کرد، چونکە پەیوەندی سۆزدارییان مایەوە تا هاوسەرگیری فەرمییان لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ ئەنجامدرا، لە ئاهەنگێکی گەورەدا کە بە ئەفسانەیی وەسفکرا.

گرنگترین تایبەتمەندی پەیوەندی سۆزداری مێسی و ئەنتۆنێلا پاڵپشتی گەورە و بەردەوامی کچە ئەرجەنتینییەکەیە بۆی، چونکە هەمیشە لە زۆربەی بۆنە گشتیەکاندا لەگەڵیدا دەردەکەوێت و سێ منداڵەکەیان یاوەری دەکەن.


 پەیوەندی مێسی لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەری کە لە منداڵییەوە دەستی پێکرد و گەشەی کرد بۆ هاوسەرگیرییەک کە ١٥ ساڵ بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا ٣ کوڕی بە ناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ و سیرۆ دروستکرد.


پێشتر ڕۆژنامەی ئەی بی سی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و هاوسەرەکەی یەکێک لە ناخۆشترین ساتەکانیان وەک ژن و مێردێکی هاوسەرگیری بەسەر دەبەن، و لە لێواری جیابوونەوەدان، دوای ئەوەی نزیکەی ١٥ ساڵە پەیوەندی خۆشەویستییان هەبووە کە لە ئەنجامدا ٣ منداڵیان لەدایک بووە.

 پێش یاریی نێوان هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین، کە بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە لوتکەی قۆناغی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦ ئەنجام بدرێت،ئەنتۆنێلا کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی  جیابوونەوەی لیۆنێل مێسی و ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆی هاوسەری چەند قسەیەکی لە میدیاکانەوە دروستکردووە، بەڵام ئەنتۆنێلا بڕیاری داوە   ڕاستەوخۆ کۆتایی بەو گریمانانە بهێنێت.  هاوسەری ئەو یاریزانە  بڕیاریدا وێنەیەکی مێسی کە لەسەر تۆپێک دانیشتووە و دوو ئیمۆجی کە دڵ لەسەر دەموچاویەتی بڵاوبکاتەوە، بەمەش بوونی قەیرانێکی ئەگەری لە نێوانیاندا دادەخات و کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت.





PM:03:59:21/11/2023