لە یاری نێوان ئەرجەنتین و بەرازیل، میسی داوای لە یاریزانانی ئەرجەنتین کرد یاریگا جێبهێڵن و خۆشی چووە دەرەوە،بەڵام دواتر گەڕایەوە.
میسی لەسەر جێهێشتنی یاریگا وتی:" بینیمان چۆن خەڵک بە دار لەلایەن پۆلیسەوە لێیان دەدرا، وەک ئەوەی لە لیبرتادۆرێس ڕوویدا، هەریەکەمان بیر لە خێزانەکەی دەکاتەوە، بۆیە زیاتر هۆشیار بووین و یاریگانان جێهێشت تا ئارام بین.
مێسی: ئێمە دەمانزانی ئەم جۆرە یارییانە بە وردەکاری بچووک یەکلایی دەکرێنەوە
لەسەر پێکانەکەگ مێسی وتی: لە سەرەتای یارییەکەدا هەستم بە پێکانەکە کرد بەڵام ڕوبەڕوی ئەو پێکانە بوومەوە، بەهێز نییە و هیوادارم باشتر بگەڕێمەوە، کەمێک زیاتر لە میامی دەمێنمەوە چونکە منداڵەکان لەوێ دەچنە قوتابخانە و دواتر دەچنە ئەرجەنتین و دواتر خۆیان بۆ پێش وەرز ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوی هێزەوە ڕووبەڕووی ساڵی ٢٠٢٤ ببنەوە.
لە کۆتایدا مێسی وتی:" بەڕاستی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە لێرە لە بەڕازیل سەرکەوتن بەدەست بهێنیت".