ئەو وشە چی بوو رۆدریگۆ میسی پێ تووڕە کرد

کەناڵی TYC SPOSRTی ئەرجەنتینی ئەو وشەیە ئاشکرا دەکات کە رۆدریگۆی هێرشبەری ریاڵ مەدرید لەکاتی وەستانی یاری ئەرجەنتین و بەرازیل بەرامبەر میسی کرویەتی و هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەی پێ تووڕە کردووە.

  ڕۆدریگۆ دوای ئەوەی میسی و هاوڕێکانی چوونە ژووری جلگۆڕین و دواتر گەڕانەوە بۆ یاریگا، میسی و هاوڕێکانی بە " ترسنۆک" وەسفکردووە.

  یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە وەڵامدا تووڕە بوو پێی وت:" ئێمە پاڵەوانی جیهانین، بۆچی دەبێت ترسنۆک بین، سەیری ئەوە بکەن چی دەڵێت".


PM:03:14:22/11/2023