سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فاو هێرۆ ئیبراهیم کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی ساز ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته به‌دوور له چاوی کامێراکان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌مه‌به‌ستی چاککردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و پرسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیمی کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کرد که تا ئێستا که‌س له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و له ئه‌ندامانی جڤاتی گۆران نزیک نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک نه‌یانزانیووه که‌چی باس کراوه، به‌ڵکو که‌مترین زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی له‌زاری که‌سێکی نزیک له کۆبوونه‌وه‌که‌وه باسی له‌وه کرد که دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم و هاتنه ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ردوکیان له‌که‌شێکی دۆستانه‌دا یه‌کتریان جێهێشتووه، به‌پێی ئه‌و که‌سه نزیکه " ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که ئیجابی بووه".