باندێکی مەترسیدار لە سلێمانی دەستگیر دەکرێت

لە سلێمانی باندێکی بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ٥١ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا.

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری (سپی) لەوێ ئامادە بوو رایگەیاند "دەستمان بەسەر ٥١ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری کریستاڵ و سێ تۆمەتباریشمان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە".

هەروەها راشیگەیاند" "ماوەی دوو هەفتەیە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری ورد بوون و دەرەنجام توانراوە سێ کەس لە ناو ئەو تۆڕە مەترسیدارە دەستگیربکرێت، چونکە دەیانویست ماددەکان لە شاری سلێمانی ساغ بکەنەوە".

لەئێستادا ماددە هۆشبەرەكان بوونەتە یەكێک لەو مەترسیانەی هەڕەشەیان لەسەر كۆمەڵگە دروستكردووە، ناوبەناویش دەزگا ئەمنییەكان، دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لەو ماددە ژەهراویانە و دەستگیركردنی ئالودەبوان و بازرگانان رادەگەیەنن. 



PM:01:44:24/11/2023