وەزارەت هۆکاری کەمبوونەوەی پێدای کارەبای ئاشکرا کرد


وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە دوو وێستگەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان پێدانی کارەبا کەمبۆتەوە.

لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٤ ی تشرینی دووەم وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، هاتووە" بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات ٣٠٠ مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە".

وەزارەت راشیدەگەیەنێت " تا كۆتایی مانگ پرۆسەی چاکسازی تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە". 

"ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە."( وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ دەکات).

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرمای زستان و گۆڕانی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمبۆتەوەو، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایی هاوڵاتیانی هەرێم.



PM:06:55:24/11/2023