ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و رووبه‌ڕووی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٣ میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه رایانگەیاند" كه جه‌بار ئه‌لحه‌یده‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه".
هەروەها رایانگەیاندووە" سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری ڕێنمایی داوه ده‌ستی جبار ئه‌لحه‌یده‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری له پۆسته‌كه‌ی بكشێنرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی مۆرێك كه گوایه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه".
ئاماژە بەوەشدراوە كه ده‌ست له كارپێكێشانهوهكه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه مانه‌وه‌ی ناوبراو له كاره‌كه‌یدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دروست ده‌كات.