بەغدا..سەرکردەی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ژنان دەستگیر دەکرێت کە پلەی عەقیدی هەیە

خاوەن هۆتێلێک لە بەغدا دەستگیر کراوە، کە سەرکردایەتی تۆڕێکی بەرفراوانی سیخۆڕی و بازرگانیکردن بە کچانەوە کردووە و دەرکەوتووە پلەی عەقیدە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردوەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی هۆتێلێکیان لە شەقامی سەعدون لە بەغداد دەستگیرکردوە، کە سەرکردایەتی تۆڕێکی بەرفراوانی سیخوڕی و بازرگانیکردن بە کچان و ژنانەوە کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەداوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ناوبراو دەستگیراوە بەسەر ناسنامەکەی و دەرکەوتووە کە لە یەکێک لە لیواکان پلەی عەقیدی هەیە و ناوی(محەمەد باجەلان)ە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە ناوبراو کچانی تەمەن(١٨) ساڵ بۆ کاری لەشفرۆشی رەوانەی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کردووە.

 
 



PM:07:27:28/11/2023