چه‌کدارانی داعش نزیکه‌ی 30 پاسه‌وانی تورکیایان ده‌ستگیر کرد که پاسه‌وانی مه‌زاری سلێمان شا بوون له ناوجه‌ی قراقوزاق له‌سه‌ر رووباری فورات. به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ش ده‌ڵێن ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی تری نێوان حکومه‌تی تورکیا‌و داعشه.
تۆڕی هه‌واڵی عه‌فرین نزیک په‌یه‌ده، بڵاویکرده‌وه که چه‌کدارانی داعش ئه‌و 30 پاسه‌وانه‌یان به‌بێ ته‌قه ده‌ستگیر کردووه‌و گواستویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی ئارام.
به‌پێ هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌که، داعش رایگه‌یاندووه که ئه‌وان وه‌ک هه‌ڕه‌شه کردنێک له حکومه‌تی تورکیا ئه‌و کاره‌یان کردووه که به‌م دووایانه باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌شداری ئه‌و هاوپه‌یمانه ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات دژی ئه‌وان.
ئه‌م پاسه‌وانانه بۆ پاراستنی ئه‌و مه‌زرگایه به‌رێکه‌وتنی نێوان به‌شار ئه‌سه‌دو حکومه‌تی تورکیا بووه‌و ناوبه‌ناو ئه‌و پاسه‌وانه ده‌گۆڕدران.
ماڵپه‌ره‌که بڵاویکردۆته‌وه که هه‌ر ئه‌مرۆ 30 ی ئه‌یلوول چه‌کدارانی داعش دوو که‌سیان له‌شاری مه‌نبه‌ج سه‌ربڕیوه یه‌کێکیان به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به په‌که‌که بووه، ئه‌وی تریشیان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به سووپای ئازاد بووه.