ئەمڕۆ لەسەرجەم شاری سلێمانی بە سیتییەکانیشەوە کارەبای نیشتیمانی نییە و هۆکارەکەش ڕوون نییە.
ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی ( Black out) لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە".
لە ناو شاری سلێمانی هیچ شوێنێکی کارەبای نیە و لایەنی پەیوەندار لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.
جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمی کارەبا هەیە، و تەنانەت لە هەندێک پارێزگا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ٤ کاتژمێر کەمبۆتەوە، بەڵام سیتییەکان و ئەو شوێنانەی سیستمی کارەبایان پریپەیدە بە بەردەوامی هەیە.