ئینزۆ: ئەمانە هۆکاری شەڕ و ناکۆکیمانن لەگەڵ مباپێ لە یاری کۆتایی مۆندیال

ئینزۆ فێرناندێز، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چێڵسی، وردەکاریی ئەو ململانێ و ڕووداوانەی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ کیلیان مباپێ ڕوویدا لە دوایین یاری کۆتایی مۆندیال کە هەڵبژاردەی فەرەنسای لەگەڵ ئەرجەنتین کۆکردەوە، لە مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر .

 فێرناندێز وتی:" ئێمە چووینە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زارەکی لەگەڵ مباپێ، بەتایبەتی لە کاتی ئاهەنگگێڕان بۆ یەکێک لە گۆڵەکان، بەو پێیەی بە ئاماژەیەک ئاماژەی بە کوشتن کردین، ئەمەش وایکرد کریستیان ڕۆمیرۆ (بەرگریکاری تۆتنهام هۆتسپێرس) لەبەرامبەر ڕووخساری مباپێ هاوار بکات، کاتێک مێسی گۆڵی سێیەمی لێدانی سزای تۆمارکرد”.

 یاریزانە چێڵسییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مباپێ بە شێوەیەکی ئیستفزازی قسەی لەگەڵ دەکردین، پێشبینیشی دەکرد فەرەنسا مۆندیال بباتەوە.

 فێرناندێز ئاماژەی بەوەشکرد، مباپێ بە شێوەیەکی زۆر ورووژێنەر قسەی لەگەڵ کردم، هۆکاری پشت ئەو بابەتەش نازانم، کاردانەوەی کریستیان ڕۆمیرۆش هاوتەریب بوو لەگەڵ دۆخەکەدا.

 جێگای سەرنجە کە کیلیان مباپێ لەم یارییەدا سێ گۆڵی بەرامبەر ئەرجەنتین تۆمارکرد، کە بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوو، بەڵام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی سێیەم نازناوی جیهانی لە مێژووی خۆیدا دوای ئەوەی بە لێدانەکانی  سزای یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.


PM:01:57:01/12/2023