له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار كرێكاری كورد له شاره‌كانی تاران، كرماشان، مه‌ریوان و ماكۆ گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویکردووەتەوە" کە لە ماوەی یەک هەفتەدا چوار کرێکاری کورد لە شارەکانی تاران، کرماشان، مەریوان و ماکۆ گیانیان لەدەستداوە کە ناوی ئه‌و چوار كرێكاره بریتین له: محه‌مه‌د دارایی، محه‌مه‌دئه‌مین كاریگه‌ر، محه‌مه‌د ئه‌فغان و بورهان ڕه‌نجبه‌ر".
هەروەها بڵاویکردووەتەوە" رۆژی ٣٠ تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د دارایی، خه‌ڵكی گوندی ده‌له‌كی سه‌ربه شاری دێولان، به‌هۆی ڕووداوی كار له كارگه‌یه‌كی به‌ردبڕیندا گیانی له ده‌ست دا و دوێنێ هه‌ینی یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، بورهان ڕه‌نجبه‌ری كرێكاری خه‌ڵكی گوندی كولیژی مه‌ریوان، له كاتی كاركردن له باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ریواندا، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییدا گیانی له ده‌ست دا".
ئاماژەی بەوەشداوە کە سێ رۆژ پێشتر محه‌مه‌دئه‌مین كاریگه‌ر دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌تئاوای كرماشان، به‌هۆی سووتان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له دوكانێكی مكانیكی ئۆتۆمبێل، گیانی له ده‌ست دا.
رۆژی پێنجشه‌مەش محه‌مه‌د ئه‌فغان كرێكاری خه‌ڵكی گوندی میلی و دانیشتووی یولاگه‌لدی سه‌ربه شاری ماكۆ، ٤٦ ساڵە و باوکی دوومنداڵ، لە کاتی کارکردن لە نهوومی دووەمی باڵەخانەیەکدا کەوتە خوارێ و دوای ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له نه‌خۆشخانه‌دا خه‌وێنرابوو، گیانی له ده‌ست دا.
له ئێران رێكاری گونجاو بۆ پاراستنی كرێكاران له ئارادا نییه، بۆیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی كاركردن گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام له زیادبووندایه و پشكی شێری ئه‌و رووداوانه‌ش به كورد بڕاوه.