دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند" لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".

 

ئەمڕۆ شەممە،٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڤاڵ سدیق شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو شەپۆلی جیاوازی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە".

راشیگەیاند" شەپۆلی دووەمی بارانبارینەکە لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات کە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانبارینی سەرتاسەری دەبێت و تاوەکو درەنگانی شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت".

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەڵێت" پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".

 

 



AM:12:05:03/12/2023