گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بە ناوبانگی ئێرانی لە لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کرد.

شاهرۆخ، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ناوداری ئێرانی، دوای چەند ساڵێک لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە شاری لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کرد.

جگە لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە سەرنجی گشتییان بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو، هەمیشە جەختی لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامی دەکردەوە.

شاهرۆخ لە ساڵی ١٣٢٨هەتاوی لە تاران لەدایک بووە و بە گۆرانی (شەوانی بێ تۆ)، (وەرە رێ) و (بێگانە) ناوبانگی دەرکرد.


PM:12:40:03/12/2023