ئەستێرەی پاریس تووشی پێکانێکی قورس دەبێت

یانەی پاریس سانجێرمان لە قۆناغی چواردەهەمی خولی فەرەنسا  بە دوو گۆڵی خاوێن  سەرکەوتنێکی سەختی بەسەر لۆهاڤری میوانداریدا بەدەستهێنا، بەڵام فابیان ڕویز لەکاتی بەرکەوتنی  لەناو ناوچەی سزادا تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە شانەکانی، فریاگوزاری سەرەتاییش سەرکەوتوو نەبوون لە کەمکردنەوەی ئازاری یاریزانەکە.


 بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر کیلیان مباپێ نەبوو، کە لە خولەکی ٢٣ گۆڵی بۆ تیپەکەی کرد، ئەمەش دوای هەوڵێکی عوسمان دێمبلی هاوڕێی.

 دوای گۆڵەکە، و لەگەڵ کەمی ژمارەی یانەی پاریس هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە پاشەکشەکردن بۆ هێڵی بەرگری، بەڵام لە خولەکی 89 لە ڕێگەی  ڤیتینهاوە گۆڵی دووەم و دڵنیایی کرد.

 بەم سەرکەوتنە پاریس گەیشتە ژمارە خاڵی ٣٣ و بە ٤ خاڵ لە نزیکترین ڕکابەرەکەی نیس دوورکەوتەوە.


PM:05:26:03/12/2023