خوێندنی باڵا شایستەی دارایی بۆ دەرچووان و كاندیدانی تواناسازی خەرجدەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار وەك شایستەی دارایی بۆ دەرچووان و كاندیدانی تواناسازی خەرجدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە قۆناغێكی دیكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی ٩٠٠،٧٧٥ هەزار دۆلار بۆ ١٠٠ دەرچوو و كاندیدی تواناسازی خەرجدەكات بەپێی لیستی هاوپێچ". 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرچووان و كاندیدانی تواناسازی ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٣ بە دواوە سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بكەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆكیۆمێنتانەی خوارەوە:

- پشتگیری شوێنی كار كە بەردەوامە لە خزمەتی بێپچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەكەی.

- ئەگەر كاندید (٥) ساڵ خزمەتی كردبوو لە شوێنەكەی، ئەوا پشتگیری ٥ ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.

- ئەگەر كاندید خۆی ئامادە نەبوو بە هەر هۆكارێك، ئەوا بریكارەكەی دەتوانێت سەردان بكات.

- ئەگەر كاندید لە كەرتی تایبەت بێت، پێویست دەكات خۆی ئامادەبێت.


PM:07:41:03/12/2023