پهرلهمانتارێكی كورد لهبهغدا دەڵێت "موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە نەک عێراق". و وت" پێویستە موچەی فەرمانبەران لە خەرجی فیعلی جیابكرێتەوە".
دارا سێكانیانی پهرلهمانتاری یەکگرتوو و ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپهرلهمانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند " چارەسەركردنی گرفتی موچەو خەرجی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها بەهەمواركردنەوەی بڕگەو مادەكانی تایبەت بەپڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت".
هەروەها رایگەیاند" پێویستە موچەی فەرمانبەران لە خەرجی فیعلی جیابكرێتەوە و هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی عێراق مانگانە موچەكانیان دابەشبكرێت".
بهوتهی ئهو پهرلهمانتاره كورده " تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەبارەی میكانیزمی پێدانی پارەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لای حكومەتی هەرێم دەمێنیتەوە".
دارا سێكانیانی راشیگەیاند" موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ لەئەستۆی حکومەتی هەرێمە نەک عێراق، ئەركی حكومەتی هەرێمه چارەسەری ئەو گرفتە بكاتو موچەكانیان بۆ دابین بكات، چونكە ئەو فەرمانبەرانە دەوامیان بۆ حكومەتی هەرێم كردوەو دەبێت حكومەتی هەرێمیش مافەكانیان دابین بكاتو نەخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی".