ریاڵ مەدرید جوڵەی چاوەڕوان نەکراو بۆ گواستنەوەی هالاند دەکات

پێگەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئەولەویەتی ڕیاڵ مەدرید مباپێیە بەڵام یانەکە بەباشی چاودێری دۆخی ئێرلینگ هالاند دەکات.

بە قسەی سەرچاوەکە ڕیال مەدرید چاودێری ئێرلینگ هالاند دەکات، ئەو یاریزانە بە کەسانی نزیکی خۆی وتووە کە هێشتا خەونی یاریکردنە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.

هەروەها  ڕیال مەدرید زانیاری لە کەسانی نزیک لە یاریزانەکە دەستکەوتووە کە دەتوانێت بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا چالاک بکات کە ڕێگەی پێدەدات بڕوات.  

 ڕیال مەدرید ئاگاداری بوونی مەرج و بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هالانددایە کە ڕێگەی پێدەدات لە هاویندا بڕوات


PM:06:15:04/12/2023