کودەتایەک لە دژی تێن هاگ هەڕەشە لە چارەنووسی دەکات

ڕۆژنامەی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دەستیکردووە بە لەدەستدانی متمانەی ژووری جلگۆڕینی شەیتانە سوورەکان، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی تیپەکە ناڕازین لە ستایلی یاریکردنی، بەتایبەتی دوای یارییەکانی ئەم دواییە ناکۆکییەک کە لە نێوان تێن هاگ و هێرشبەرەکەی ئەنتۆنی مارشال ڕوویداوە.

 ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، زۆرێک لە یاریزانانی یونایتد لە شێوازی یاریکردن ناڕازین، هاوکات هەست دەکەن لەکاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا بە سەختی مەشق و ڕاهێنان دەکەن و زۆر ڕادەکەن، تا ئەو ڕادەیەی یەکێک لە یاریزانەکان دەڵێت "نازانن بۆ چی ڕادەکەن، بەبێ ڕوونی”.

 


AM:09:21:05/12/2023