بەوێنە...ویستی قورئانێك پێشكەشی بەناوبانگترین ئەكتەر بكات بەڵام...

 پۆلیسی مەغریبی گەنجێك دەستگیر دەكات كاتێك ویستوێتی لە تۆم كروزی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی نزیك بێتەوە.
لەكاتی وێنەگرتنی فیلمێكی تۆم كروز كە لە وڵاتی مەغریب وێنەدەگیرێت، گەنجێكی ئەو وڵاتە دەیەوێت لەو ئەكتەرە نزیك بێتەوە و كۆپییەكی قرئانی پیرۆزی بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش بكات، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت.
بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی هونەری ئەو گەنجە بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كراوە دواتر ئازكراوە، كاتێك پۆلیس دڵنیابۆتەوە لەوەی هیچ لایەن و گروپێكی ئاینی و سیاسی لەپشت ئەو كارەوە نەوەستاوە.
پێشتر هاتنی ئەو هونەرمەندە بۆ مەغریب هەرایەكی گەورەی نایەوە بەجۆرێك كە یەكێك لە ڕێگا سەرەكییەكانی مەراكیشی پایتەخت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ داخرا.



PM:04:16:01/10/2014