وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی لەسەر سێ پرس رێککەوتوین

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند" هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هەیە". هەروەها دەڵێت" لەگەڵ پارتی لەسەر سێ پرس رێککەوتون".

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە بونی هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان هەیە، چونکە کێشەی سەرۆکی پەرلەمان و کێشەی بودجە و شانە نوستوەکانی داعش هەیە".

هەروەها وتی" لە نیگەرانییەکانی موچە تێدەگەن و هیوادارن بە زوترین کات چارەسەر بکرێت، ئەو مامۆستایانەی بایکۆتیان کردوە راستە داواکردنی مافەکانیان رەوایە، بەڵام دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان دروست نییە".

هەروەها رایگەیاند" لە کۆبونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی موچە و بودجە و ئاستی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم کراوە، دواکەوتنی موچە لەوە زیاتر خراپە.

لە بارەی کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی سەعدی پیرە وتی" لەگەڵ پارتی لەسەر سێ پرس رێککەوتون، یەکەمیان پاراستنی قەوارەی هەرێم و رێگریکردن لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی قەوارەی هەرێم، هەربۆیە لە كۆبوونەوەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی كورد بە یەك ریز بمێنێتەوە".



PM:09:31:06/12/2023