وەزارەتی دارایی جگە لە مووچە هەموو خەرجییەکان رادەگرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات بە راگرتنی هەموو خەرجیەكان بەهۆی نزیكبونی كۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٣، بڕیارەكەش لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییەوە واژۆكراوە. 

بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو خەرجیەكان بەهۆی نزیكبونی كۆتایی ساڵی دارایی ٢٠٢٣، بە گوێرەی رێنماییەكەش جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێك خەرجی پێویست، لە هەفتەی داهاتوودا هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن.

هەر لە رێنماییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە كە لە ١٠ی ئەم مانگەوە، هەموو خەرجییەكان رادەگیرێن، بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان، جگە لە خەرجییەكانی مووچە و پێشینی خەرجكراوی مانگانە و كرێی مانگانە و خاوێنكردنەوە و خواردن.


AM:09:49:07/12/2023