ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕە تەقەکەی شەوی رابردوو روونکردەوە دەدات

شەوی رابردوو ڤیدیۆی شەڕەتەقەیەکی بەهێز لەنزیک کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی بڵاوبوەوە، ئاسایشی سلێمانیش لەوبارەیەوە رونکردنەوە دەدات.

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ئەو روداوەوە روونیکردەوە کە" دەنگی ئەو شەڕە تەقەیەی شەوی رابردو بیسترا، شەڕ بوە لەنێوان دو کەسدا و لە گەڕەکێکی سەرچنار رویداوە و هیچ گیانلەدەستدان و بریندارێکیش بەهۆی روداوەکەوە نەکەوتوەتەوە".

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت" کە شەڕەکە لەسەر پارە بوە و لەنێوان دوو کەسدا بوە و ئێستا یەکێکیان دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت، ئەو دەنگۆیەش رەت دەکاتەوە کە تەقەکان لە درۆن کرابێت".

 شەوی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ بڵاوبووە کە شەڕە تەقەیەکی بەهێز لە نزیک کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی هەیە و ترس و دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتییاندا دروست کرد.



PM:12:58:07/12/2023