بڕیارە فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی بودجه تا كۆتایی ساڵ هه‌موو رۆژێك ده‌وام بكه‌ن .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق رایگەیاند" فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی بودجه كرد كه له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه تا كۆتایی ئه‌مساڵ دەوام دەکەن".
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تدا، هاتووه كه " ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی، بڕیاری داوه كه فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی بودجه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانیان".
به‌پێی یاسا پێویسته هه‌موو حكومه‌تێك ساڵانه به‌ر له كۆتاییهاتنی ساڵ راپۆرتی خه‌رجی كۆتایی ئاماده بكات و تیایدا هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كان بخرێته‌ڕوو و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.