ئیسکۆ و پلیگرینی هەڕەشە لەریاڵ مەدرید دەکەن

پێلێگرینی (ڕاهێنەری ڕیاڵ بیتیس) لە کۆنگرەکە پێش یاری ریاڵ مەدرید کە سبەی شەممە ئەنجام دەدرێت وتی :" ڕیاڵ مەدرید باشترین تیپە لە لالیگا، بێ گومان، لە ڕووی  ئاستەوە،سبەی ئامادەنەبوونی زۆرمان هەیە، بەڵام دڵنیام تیپەکە ڕووبەڕووی باشترین ڕکابەری خولەکە دەبێتەوە.

 لەسەر ئیسکۆی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید پێلێگرینی وتی:" ئیسکۆ زۆر بە پەرۆشە بۆ یارییەکەی سبەی، ئیسکۆ پاڵنەرە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بەبێ گوێدانە ئەو ڕکابەرەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر باشدا یاری دەکات و هیوادارین سبەی لە باشترین ئاستی خۆیدا بێت بەرامبەر ڕکابەرێکی گەورە.”


  پێلێگرینی وتیشی :" سبەی شەش یاریزانمان لە یارییەکە نابن، تیپەکە هەمیشە هێزی خۆی نیشانداوە و هیوادارین سبەی بەهەمان شێوە ئەو کارە بکەین بەرامبەر بە یاریزانێکی ڕکابەر کە باشترینە لە خولی ئیسپانیا، بێ گومان ، لە ڕووی تیپەوە، لە ڕووی نەریت و ئاست و یاریزانەکانەوە.” .

لە کۆتایدا  پێلێگرینی رایگەیاند :یارییەکە زۆر گرنگە و وەک هەمیشە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، هیوادارم توانای بردنەوەمان هەبێت، لە خولەکی یەکەمەوە هەوڵ دەدەین .ئەگەر نەتوانین لە یاری داهاتوودا بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێین،  هیوادارم سبەی بتوانین ئەوە بکەین، یاریەکە تایبەت نییە، پاڵنەرێکە وەک ئەوەی ڕووبەڕووی هەموو ڕکابەرەکان ببینەوە، بێگومان بە ئەرکی گەورەترەوە، بەڵام هەمیشە بەو عەقڵیەتەی کە یارییەکی جیاوازە، ئەمە تایبەت نییە، نە بۆ من و نە بۆ ئیسکۆ ، چانسێکی زیاترمان پێنابەخشێت.


PM:04:27:08/12/2023