چین نرخی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم کەم كردوە

باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا نرخی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی عێراقی کەمکردەوە و  ڕاگەیاند، "هەر هاوڵاتییەکی ئێراقی کە پاسپۆری عێراقییەوە دەیانەوێت گەشت بكەن بۆ وڵاتەكەی نرخی ڤیزای بە ریژەیەکی زۆر بۆ کەمدەکرێتەوە".

ئەمڕۆ هەینی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، باڵیۆزخانەی چین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "نرخی ڤیزا كەم دەكرێتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی دەیانەوێت گەشتی چین بكەن و كەم كردنەوەكەش تا كۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

وتیشی:"كەم كردنەوەی نرخی ڤیزا لە ١١ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو ١٣ی ١٢ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیاری كەم كردنەوەی نرخی ڤیزا لەپێناو ئاسانكاری هاتووچۆی هاووڵاتیانە لەنێوان چین و وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە باڵیۆزخانەكەیان ئەو كەم كردنەوەیەی كردووە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو هاووڵاتیانەی پێش ١١ی مانگ داواكاری ڤیزایان پێشكەش كردووە، بەهەمان ڕێكار و نرخی پێشوو مامەڵەكانیان ڕایی دەكرێت.



خشتەی نرخی ڤیزا دوای كەم كردنەوەی بە دۆلار:




PM:07:04:08/12/2023