سودانی واژووی له‌سه‌ر ناردنی (٧٠٠) ملیار دینارەکەی هه‌رێم كرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" دوێنێ هه‌ینی واژووم لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم كردووه‌". 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە سایتی (ڕووداوی) ڕاگەیاند" دوێنێ واژووم لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە كردووه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌ به‌ قەرز ده‌درێته‌ حكومه‌تی هه‌رێم". 

له‌ ئێستادا حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەو (٧٠٠) ملیار دینارەیە کە سودانی واژووی لەسەر ناردنی کردوە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی (٩)ی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.


PM:03:45:09/12/2023