"دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە"

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت" لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین و بەفر روو لە هەرێم دەکات و بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە هەندێک ناوچەی هەرێم باران بارین دەستیپێکردووە و کاریگەری ئەم شەپۆلەش تاوەکو درەنگانێکی ئەمشەو بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە لوتکەی چیای ناوچە سنوورییەکانیشدا بوونی هەیە، لە رۆژی سێشەممە ١٢ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفربارین دوو رۆژ ناوچەکانمان دەگرێتەوە. 


PM:06:10:09/12/2023