پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەبێت

 
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" یەکەیەکیان خستۆتەوە کار و بەمەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت".

لە راگەیاندنێکدا ئەمشەو وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، هاتووە "پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" بەو هۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە." وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەی زیاتر دەدات و ئاشکرای دەکەن، پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر. 




PM:09:27:09/12/2023