جارێکی دیکە مامۆستایان خۆپشاندانیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپشاندانی مامۆستایان لە  چەند شاری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ خۆپشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە شارەکانی کەلار، قەڵادزێ، سەیدسادق، چەمچەماڵ، سلێمانی دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند" کە ئێمە داوای هیچی زیادیمان نەکردووە وپەیامی ئێمە روونە و تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئێمە ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن".

ئاماژەیان بەوەشدا کە تا ئێستا وەرزی یەکەمی خوێندن فەوتاوە و ئەگر بێتوو ئەمساڵی خوێندنیش بفەوتێ بەردەوامن لە بایکۆت و
خۆپشاندان.

زیاتر لە ٧٠ رۆژە هوڵەکانی خوێندن بایکۆت کراون و مەرجەکانی گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن بریتین لە:" پێدانی دوو مووچە و پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان".



AM:11:40:10/12/2023