یاریزانێکی بیسبۆڵ میسی و ڕۆناڵدۆ تێدەپەڕێنێت

ئەستێرەی بیسبۆڵی ژاپۆنی، شوهی ئۆهتانی، گەورەترین گرێبەستی لە مێژووی وەرزشدا واژۆکرد، ئەمەش لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس دۆدگرزی ئەمریکی، کە گرێبەستەکەی گەیشتە 700 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 بەپێی ئەوەی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئۆهتانی ژاپۆنی گرێبەستێکی بۆ ماوەی 10 ساڵ واژۆکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بەرزترین گرێبەستی دارایی لە مێژووی وەرزشە جیاوازەکاندا.

 ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دەیە ئەستێرەکانی تێپەڕاندووە، یەکەمیان لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆپی پێدا، هەروەها لیبرۆن جەیمس لەسەر ئاستی تۆپی باسکە.

 میسی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەپێی گرێبەستەکە لەو کاتەدا ٦٧٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لە لیستەکەدا ئامادەنەبوو، سەرەڕای ئەوەی هەندێک هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن گرێبەستەکەی نزیکە لە ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی نەسری سعودی.

 


PM:07:42:10/12/2023