چاوەڕوان نەکراو.. چێڵسی بۆچی لە گواستنەوەی ئەندریک پەشیمان بووەوە

باوکی ئەندریک لە لێدوانێکدا کە لەلایەن فابریزیۆ ڕۆمانۆی متمانەپێکراوەوە گواستراوەتەوە، دەڵێت: بانگهێشتنامەیەکمان لە چێڵسی بۆ هاتووە، لە خاوەنی یانەکەوە، و چووینە ئەوێ بۆ بینینی یانەکە و وڵاتەکە، سەیری یارییەکانی چێڵسیمان کرد بەرامبەر ئارسناڵ و دەرفەتی بینینی ئەو ڕاهێنەرەمان بۆ ڕەخسا ، ئاسانکارییەکان لە لایەن، جۆرجینهۆ، سیزار ئازپیلیکویتا و تیاگۆ سیلڤا بۆمانکرابوو”.


 ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو شتێکیان بۆ ڕوونکردینەوە. ئێمە ئەو کەسەمان ناسی کە یارمەتیدەرمان بوون  بۆ نیشتەجێبوون، ئەو ئەو خانووەی نیشانداین کە تێیدا دەژین، ئەو قوتابخانەیەی کە ئیندریک بڕیارە بچێتە ئەوێ، هەروەها ئەو کڵێسایەی کە دەچینە ئەوێ هەموو شتێک بۆ ئێمە باش بوو، لە چێڵسی”.


 ڕوونیشی کردەوە: "بەڵام لە کۆتا خولەکدا هەموو شتێک گۆڕا: ناتوانم بڵێم 100% چونکە تا ئێستا گرێبەستمان واژۆ نەکردبوو، بەڵام گرێبەستەکە داخراوە، لەڕاستیدا پێم وابوو لەگەڵ ئەم هەموو کەشوهەوای ساردەدا لە لەندەن دەژیم. بەڵام... پاشان شەوانە بریکاری کوڕەکەم تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی "خاوەنی چێڵسی لە گرێبەستەکە کشایەوە چونکە ئەو نرخەی کە دەبوو بیدەن بۆ ئەندریک بازاڕەکە هەڵدەئاوسێنێت".

 لە کۆتاییدا وتی: کۆی گشتی بڕە پارەکە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بووە بۆ کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە نزیکەی دوو ساڵی تر دەگاتە ئەو وڵاتە. وە دواتر ڕیال مەدرید گەیشتە لامان بۆ گواستنەوەی.


AM:11:49:11/12/2023