کەنەکە لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق پەیامێک ئاڕاستەى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان دەکات و دەڵێت" ده‌كرێت به‌شداری به جۆش و خرۆشی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ دروستبكات".
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (كه‌نه‌كه)، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ له ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، رایگه‌یاندووە" کوردستانیانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به درێژای دەیان ساڵ روبەڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی راگواستن و ئاوارەکردن و كوشتوبڕ بونه‌ته‌وه، رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقیش بەردەوام لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچەکانتاندا بووە، ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكهدان، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فره ڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لە دێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین".
ئەوەش هاتووە" چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیرۆكی سته‌مكاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه هێشتا له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیستانه‌ی ئه‌ویتر كار ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت سه‌رده‌ست و ژێر ده‌ست بن، ئه‌م جۆره له كاركردن، په‌یوه‌ندی نێوان پێکهاتە رەسەکانی ئه‌م ناوچانه تێکدەدات و له به‌رده‌م شه‌ڕ و نائارامیدا ده‌هێڵێته‌وه، بۆیه به‌شداریكردنی ئه‌رێنیانه و چڕ وێنه‌ی نێو چوار چیوهكان به‌و جۆره ڕاستده‌كاته‌وه كه كه‌س خۆی له‌وی تر به گه‌وره‌تر نه‌زانێت و پێی وانه‌بێت ئه‌و خاوه‌نه و ئه‌وانی دیكه میوانن".
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ده‌شڵێت" دەستوەردانە ناوخۆی و ئیقلیمییەکان وەک ئێران و تورکیا و ئەوانی دیکە، هەمیشە هۆکاری لێکترازان و بێ متمانەیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەری بووە، بە تایبەتیش دەوڵەتی تورکیا کە بووە بە کاراکتەرێکی سەرەکی دەستوەردان لە دۆخی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان".
کەنەکە ڕاشیگەیاندووە" لە سەرەتای دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە و لە سەردەمی هەمو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی هه‌میشه هه‌وڵدراوه بریین و درز‌و كه‌لێن بخرێته نێوان نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، هه‌ندێك ڕوداو كه ڕویانداوه چاره‌سه‌ركردنیان زۆر ئاسان بوه، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌مو ئه‌وانه‌ی چاویان له سامان و نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیوه كێشه‌كان گه‌وره كراونه‌ته‌وه‌و كراون به گرێكوێرهو وێنای ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك نیشاندراوه كه وه‌ك به‌رمیله بارودهو ده‌ست بۆ بردنی ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش گۆبه‌نی گه‌وره‌ی به دوادادێت، نه‌یارانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان هیچ كات نه‌یانهێشتوه كه‌ركوكیه‌كان بپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ده‌كرێت به‌شداری به جۆش و خرۆشی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ دروست بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پیلان و به‌رنامه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پهیوهندیهكانیش بێت، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەوە شارە دێرینەی کوردستان، شاری پێکەوە ژیانی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانە.
کەنەکە بانگه‌واز له به‌شداری ئازایانه و خاوه‌ندارانه له هه‌ڵبژاردن، پڕۆسه‌كه به ده‌رچه‌یه‌كی گرنگ ده‌بینێ بۆ "ده‌رچون له دۆخی چه‌قبه‌ستو، كه ماوه‌ی ١٨ ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك به‌ڕێووه نه‌چوه و له ئاكامی گۆڕانكاریه‌كانی دوای ١٦ی ١٠ی ٢٠١٧ش نادادی و پیلانی ناوخۆی و دەرەکی جۆراوجۆر به ئامانجی شێواندنی په‌یوه‌ندی پێکهاتەکان و سه‌ندنه‌وه‌ی پۆست به پله‌ی یه‌كه‌م له گه‌لی كورد، وایكردوه له هه‌ندێك باردا مرۆڤ هه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەقڵیەتی شۆڤێنیانه بكات".