"ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تەواوبوون"

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆتایی هاتووە، تەنها رێککارە هونەرییەکان ماوە". 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ رایگەیاند" ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کەلوپەلە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگان تەواو بووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەنها رێککارە هونەرییەکان ماوە، دوای ئەوەی سبەینێ سێشەممە خوێندنگەکانیان رادەست دەکرێت، پێش رۆژی هەڵبژاردن تەواو دەبن. 

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، هەروەها ڕۆژی شەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئەنجام دەدرێت. 

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٦٨٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هاوکات پێنج هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥) یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتاى دیکە بۆ پێکهاتەکانن.


PM:10:14:11/12/2023