کەشناسی: لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ باران بارین تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و پله‌كانی‌ گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه‌". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی شەودا نمە باران درێژدەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، خێرای باش (٥ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش (یەک تا سێ) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.  

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان، هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٨) کم دەبێت، بەڵام لە کاتی باران بارین (٥ - ٧) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا سێ) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 


AM:11:15:12/12/2023