وێنە.. ئه‌كته‌رێكی بەناوبانگی ئه‌مریكی كۆچی دوایی كرد

ئەندرێ بروگەر ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، بەهۆی نەخٶشیەوە لە تەمەنی (٦١) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵێکی (ئێن بی سی)، ئەندرێ بروگەر ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی شەوی ڕابردوو دوای ململانێیەکی کورتخایەن لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی (٦١) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەندرێ بروگەر لە ١ی تەمموزی ١٩٦٢ لە شیکاگۆ لە دایکبووە،  ساڵی (١٩٨٤) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی شانۆ بەدەستهێناوە، 
یەکەم ڕۆڵی فیلمی بروگەر لە فیلمی (شکۆمەندی) ساڵی (١٩٨٩) بووە، هەر ئەو ساڵەش خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە

هەروەها ئەندرێ زیاتر بە ڕۆڵی (بەدواداچوون، فرانک پێمبلتۆن لە زنجیرە درامای پۆلیسی کوشتن، ژیان لەسەر شەقام) کە لە ساڵانی (١٩٩٣ - ١٩٩٩) نمایشکراون ناوبانگی دەرکردووە. 

بەهۆی کارە هونەرییەکانی بروگەر لە ساڵانی (١٩٩٦ و ١٩٩٨) دوو جار خەڵاتی ئیمی وەرگرتووە، هەروەها دوو پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی وەرگرتووە، دوو خەڵاتی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی تەلەفزیۆنیشی لە ساڵانی (١٩٩٧ و ١٩٩٨) بۆ باشترین ئەکتەری زنجیرە دراما بەدەستهێناوە.


PM:12:52:13/12/2023