نەتەوە یەكگرتوەكان: هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق بۆ سەر داعش خەڵكێکی زۆری مەدەنی كوشتووە


رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ پێنجشەممە لەراپۆرتێكدا رایگەیاند گروپی خەلافەتی ئیسلامی یان داعش، چەندین تاوان‌و هەوڵی سامناكی ئەنجامداوە كە بە "تاوانی جەنگی" دەناسرێت. ئاماژە بەوەش دەكات هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق بۆ سەر داعش ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی كوشتووە.

كۆمەڵكوژییەكان، رفاندنی كچان‌و ژنان‌و دەستدرێژی سێكسی‌و ناردنی منداڵان بۆ شەڕ لەو تاوانانەن كە چەكدارانی داعش بەشێوەی سیستماتیك ئەنجامیان داوە.

ئەم راپۆرتە كە لەسەر چاوپێكەوتن لەگەڵ 500 كەس ئامادە كراوە، هەروەها دەڵێت هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش ژمارەیەكی زۆر قوربانی سڤیلی لە قوتابخانەكان، گوندەكان‌و نەخۆشخانەكان لێكەوتووەتوە.



PM:02:01:02/10/2014