بەرشەلۆنە میسی نوێ دەگوازێتەوە

بەرشەلۆنە بەرەو پێشەوە دەچێت بۆ گواستنەوەی کلاودیۆ ئیچێڤێری ئەرجەنتینی کە بە میسی نوێ ناسراوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەی سپۆرت بەرشەلۆنە ئامادەیە نزیکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بدات کە زیاترە لە بڕگەی ئازادکردنی کە ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە.

 هەروەها چاڤی لەماوەی ڕابردوودا بەدواداچوون بۆ ئەو یاریزانە دەکات و چێڵسی و سیتی بەدوایدا بوون، بەڵام بەرشەلۆنە هەنگاوێکی ڕاستەقینەی ناوە.

لەکۆتایدا سپۆرت نوسیویەتی  یانەی ڕیڤەر پلێت ڕێککەوتنێکی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، بەڵام ئەگەر بیەوێت ڕێگەی پێدەدەن ئەرجەنتین جێبهێڵێت.


AM:11:47:15/12/2023