ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتایی بۆ گواستنەوەی مباپێ دا

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە بچێتە دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، یاریزانی پاریس سانجێرمان لە کاتی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید لە دانوستانەکانی لەگەڵ مباپێ بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر ئەزموونی خراپی لەگەڵ مباپێدا هەبووە، بەو پێیەی پێش 15ی 1ی داهاتوو وەڵامی کۆتایی لێی دەوێت.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە مباپێ نوێنەرایەتی باشترین گرێبەست دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری، بەڵام ئێستا یانەکە لە پێگەیەکی دانوستاندنێکی بەهێزتردایە، بەو پێیەی هیچ فشارێکی گەورە نییە وەک ئەوەی پێشتر هەبوو، دوای درەوشاوەیی گۆڵکردنی جود بێلینگهام، و واژۆکردنی گرێبەستی ئەندریک.


PM:07:19:15/12/2023