که‌ناڵی CNN ئه‌مه‌ریکی که یه‌کێکه له که‌ناڵه گه‌وره‌کانی جیهان بلآویکرده‌وه که داعش به‌ره‌و ناو شاری کوبانی پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
که‌ناڵی CNN له‌زاری رۆژنامه‌نووسی دانیشتووی کوبانی مه‌سته‌فا عه‌بدی بلآویکرده‌وه که چه‌کداره‌کانی داعش پێشڕه‌وی ده‌که‌ن بره‌و ناوشاری کوبانی له رۆژهه‌لآت و باشور‌و رۆژئاواوه، ئه‌م پێشڕه‌ویه شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ی ناچار کردووه که داوا له‌خه‌ڵکه‌که بکه‌ن شاره‌که چۆڵ بکه‌ن.
به‌پێی هه‌وڵی که‌ناڵه‌که چه‌کدارانی داعش گوندی ( مه‌زرعه‌ی داود)یان له رۆژهه‌لآتی شاره‌که کۆنترۆڵکردووه، هه‌روه‌ها کۆنترؤڵی ناوچه‌ی ( هیلنک)ی کردووه که ده‌که‌وێته چوارده‌وری شار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که داعش ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر گونده‌کانی ( زراقه‌و کرابی و جوکار ).
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه کردووه که ئه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 3000 ئاواره‌ی مه‌ده‌نیدایه له‌سه‌ر سنور چاوه‌ڕوانن رێگایان پێبدرێت بچنه ناو خاکی سوریاوه.