هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر داعش له‌هه‌ڵکشاندایه، داود ئۆغل ده‌ڵێت" رێگا ناده‌ین کوبانی بروخێت".
ئاژانسه‌کانی بڵاویان کرده‌وه که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده بۆ ئه‌وه‌ی کوبانی شکست نه‌خوات، چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یکه‌ین، هیچ په‌ناگه‌یه‌کیش بۆ هه‌ردوو گه‌لی تورک و کورد له‌سوریا نییه، ته‌نها تورکیا نه‌بێت".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵیش له زاری داود ئۆغڵوه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئه‌و رووداوانه‌ی کوبانی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت" به‌رپرسیارێتی په‌یه‌ده‌یه".
ئه‌م لێدوانانه‌ی تورکیا پاش بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته دێت که رێگای دا به سووپای تورکیا بچێته ناو خاکی سوریا‌و عێراقه‌وه، هاوکات وڵاته هاوپه‌یمانه‌کایش بتوانن خاکه‌که‌ی له رووی سه‌ربازیه‌وه دژی داعش به‌کاربهێنن.