ڤیدیۆ.. دەرون كاروان گۆرانی (وەرەی) هەردی سەلامی دەڵێتەوە

ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دەرون کاروان گۆرانییەکی گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی دەڵێتەوە. 

گۆرانیبێژی دەنگخۆشی دیاری کورد دەرون کاروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردووەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دەروون گۆرانی (وەرەی) هەردی سەلامی دەڵێتەوە. 

دەروون کاروانی تەمەن (٣٠) ساڵ خەڵکی ڕەواندازە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، لە ئێستاشدا لە کوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەوتەوە کە زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە. 


PM:01:25:18/12/2023