لە خورماتوو فڕۆکەیەکی سەربازی عێراق کەوتە خوارەوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی سەربازی عێراق لە دووزخورماتوو کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرێك گیانی لەدەستداوە و ئەفسەرێكی دیکەش برینداربووە.

وەزارەتی بەرگری عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا درەنگانى شەوی ڕابردوو لە نزیک فڕۆکەخانەی حلێوە لە دووزخورماتوو فڕۆکەیەکی سەربازی سووپای عێراق کەوتە خوارەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکەوان عەقید مەروان جەلال گیانی لەدەستداوە و کاپتنی فڕۆکەوان نەقیب عەلا سەلمان برینداربووە، لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراوە.


AM:09:38:19/12/2023