وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند بڕیارێکی نوێ دەدات

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی وەزارەتەکە بڕیاریان داوە دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکانی هەرێم یەکسانبکرێت، هەروەها بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا". 

ئەمڕۆ سی شەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادەبون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لەدابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بو بە لیژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچونی سەرپێچییەکان و بڕیار درا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبای ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە.

باس لەوەشکراوە، بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا، وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ ٤٢٠٠ مێگاوات بەرز کردوتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەروی ٦٠٠٠ مێگاوات کارەبا بەرز بوەتەوە.

 


PM:03:05:19/12/2023