نێرگز قادر: من ستۆپم لەناو یەکێتیدا کرد

کاندیدی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەکوک، نێرگز قادر ڕایگەیاند "من ستۆپم کرد لەنا و یەکێتی و، بەڕیزێک تەلەفونی بۆکردووم کە لیژنە پیکدێنن لەسە ئەم مەوزوعەی کە بۆچی فێڵم لیکراوە، لە ئێستادا دەنگی تایبەت ماوەو لەوانەیە مەعەدەلەکەم بگۆڕێت وکورسیەک بهێنم بەڵام ئەمە هیچ تامیکی تیانەماوە"، هاوکات ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ خودی یەکێتی نییە "رووی قسەکانمان بۆ بەرپرسانی کەرکوکە فەقەت".

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ سپی میدیا نێرگز قادر ڕایگەیاند "یەکێتی ڕازی بێت یان نا، من بڕیاری خۆمم یاوە یەکێتی ئیحترامی ئەو خەباتەی باوکم و براکەمی نەگرت لەبەر ئەم حیزبە و ئیحترامی ئەو ١٤ ساڵایان نەگرت کە من لەسەر تەلەفیزۆنی کەرکوک شەرم بۆ یەکیتی دەکرد".

وتیشی" نا دادپەروەری گۆڕینی ناوی کاندیدە دەرچووەکان  لە ساڵی ٢٠١٤  و ٢٠١٨ و لە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١  لە کەرکووک هەیە، بەرامبەر منیس ئەم نادادپەروەریان کرد و هیوادارم دوای ئێمە نەکرێتەوە بۆیە من قسەی لەسەر دەکەم".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " هاوکات ساڵی ٢٠١٨ بە پاڵپستی کاک لاهور، وایان بەرامبەر کاندیدێکی تر کرد، بەڵام کەس نەیدەوێرا قسە بکات و، من ناترسم و قسە دەکەم پێم ئەڵین؛ پۆست مەکە و تۆ ئایندەت هەیە لەناو یەکیتیدا، بەڵام من بەو قسانە سارد نابمەوە".

نێرگز قادر باسی لەوەشکرد، دەنگدەرانی لە دوێنەوە پەیوەندی پێوە دەکەن وخەمبارن بە دەرنەچوونی و دەڵێت" هیچ کاتی خیانەت لە یەکێتیی ناکەم، گەر یەکێتی حەقی منیش بخوات و دەنگدەرانم لەم حیزبە هەڵناگەڕێنمەوە، 
ئێمە دژی ئەو دەسەڵاتەین کە لەناو یەکێتی غەدر لە خەڵکی خۆمان دەکات و یەکێتیان ناشرین کردووە". 

 دەربارەی ڕێژەی دەنگەکانی ئەم کاندیدە، ئاماژەی بەوە دا، کۆمیسیۆن پێیان وتووە زیاتر لە ٩٠٠٠ هەزار دەنگی هێناوە، بەڵام بەڵگەی لەبەردەست نییە، بە پێی قسەی ئەندامێکی سیاسی یەکێتیش پێش یڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەیوەندی پێوە کردووەو پێیوتووە" نێرگس منافسێکی بەقەوەت لە نێوان تۆ ونەرمین هەیە کە نازانین چۆن یەکلای بکەینەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەدەنگیی ئەو کاندیدێکی کاکەییان دەرچاندووە، کاکەییەک کە کوردی نازانێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنیش هیچ کەمپینێکی بۆ یەکێتی نەکردووەو، دەڵێت" بەس لەبەر ئەوەی پارەی هەبوو دەنگەکانی منیان دا بەو، بەرپرسانی کەرکوک بەو لایەنە دەزانێت کە غەدریان لێکردووە نەک یەکێتی نیستیمان کوردستان".

دەربارەی ئەوەی کا ئایا سکاڵاتان کردووە لە کۆمیسیۆن دەربارەی دەنگەکانی، نێرگز قادر دەڵێت "یەکێتی لەناو کەرکوک خاوەنی هەموو شتێکە لە کەرکوکدا لەوانە دادگا  پارێزگا بەڕێوەبەرەیاتی هەمووی یەکێتی خۆیەتی". 

لە کۆتایدا قسەکانیدا تایبەت بە سپی میدیا وتی "ئەو بەرپرسەی کە ئەم هەڵبژاردنە غەدری لە من کردووە ساڵی ٢٠١٨ هەر ئەو بەرپرسە بوو کە دەست لەناو دەستی کاک لاهور غەدری لەکاندیدێکمان کرد و یەکێکی کەی دەستنیشانکرد لە شوێنی ئەو کاندیدە دەرچووبوو".



PM:06:15:20/12/2023