لە بەغدا لەڕێگەی نارنجۆکەوە هێرش کرایە سەر ماڵێک و دووکەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند" لەخۆرهەڵاتی بەغدای پایتەخت لەڕێگەی بەکارهێنانی بۆمبی دەستکردەوە هێرش کراوەتە سەرماڵی هاوڵاتییەک و کوژران و برینداربوونی ئەندامانی ئەو ماڵەی لێکەوتووەتەوە".
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە" هێرشەکە لە ناوچەی کەمالییەی بەغدا ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا کەسێک کوژراوە و دوو کەس برینداربووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستی پێکردووە.