پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كان له‌ناو شاری كه‌ركوك كۆتاییهات و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌گاته زیاتر له چوار هه‌زار و ٣٩٠ هه‌زار ده‌نگ.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك كۆتایی هات ، شێرزاد سەمەد لێپرسراوی بۆردی ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "لە کەرکوک ١١٢ وێستگە جیاکردنەوەی دەستیان بۆ ئەنجامدراوە و پڕۆسەکە کۆتایی ھاتووە و ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی ھاوشێوە بوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەنجامەکان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەپێش هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکە و سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه یه‌كێتی، چوار هه‌زار و ٣٩٠ ده‌نگ، پارتی هه‌زار و ٣٧٤ ده‌نگ، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی (راكان جبوری) دوو هه‌زار و ٢٤٧ ده‌نگ، هاوپه‌یمانی قیاده هه‌زار و ٨٣ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، نه‌وه‌ی نوێ ٢٣٨ ده‌نگ، به‌ره‌ی توركمانی هه‌زار و ٨٨٨ ده‌نگ، هاوپه‌یمانی كه‌ركوكنا ٩٩٨ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.